دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ
هەواڵ / ئابوری :: 09/04/2019 :: 495 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 9 ی نیسانی 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و به‌های تمه‌ن و لیره‌ش روو له به‌رزبوونه‌وه بوون.
شاخه‌وان فه‌لاح، له كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له سلێمانی به دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بهرزبوونهوهیهكى كه‌مى دابه‌زى و 100 دۆلار به 120 هەزار و 125 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به 120 هه‌زار و 150 دینار بوو".
به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌مشێوه‌یه بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار بوو.
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.420.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.397.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.420.000 تمه‌ن حه‌واڵه.
- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به 567 لیره.
- دوێنێ دووشــهمــمه: 100 دۆلار به 571 لیره بوو.
ئا: س.م