فرۆشتنى چه‌ند جۆرێك شیر قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 09/04/2019‌ :: 8074‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڕیاریدا به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شه‌ش جۆر شیرى وشك و بڕیاره‌كه‌ له‌ هه‌رێمیش كارى پێده‌كرێت.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان هێنراون و له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتى عێراق ناگونجێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بڕیاریدا رێگه‌بگیرێت له‌ فرۆشتنى شه‌ش جۆر شیرى وشك.

به‌پێى نووسراوێكى ته‌ندروستى عێراق، كه‌ وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژه‌ و بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم نێردراوه‌ داواده‌كات رێگه‌نه‌درێت ئه‌و جۆره‌ شیرانه‌ ساغبكرێنه‌وه‌.

له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى به‌غدا، دكتۆر عیسا عه‌بدولڕه‌حمان وته‌بێژى كۆالێتى كۆنتڕۆڵ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌ر بڕیارێكى به‌غدا بۆ رێگرى له‌ ده‌رمان و خۆراك و جۆره‌كانى دیكه‌ى خواردن ده‌ربچێت له‌ هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت.

وتیشى: "له‌مه‌ودا ئه‌و جۆره‌ شیرانه‌ ده‌ستیانبه‌سه‌ردا ده‌گرێت و رێگه‌ نادرێت بفرۆشرێن".

شیره‌ قەدەغەکراونیش بریتین لە؛ Primalac، Swisslac، Pedi ، Francelate، Primavita.

ده‌قى  بڕیاره‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure