هاووڵاتییه‌ك له‌ سلێمانی كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 09/04/2019‌ :: 15511‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2019) هاووڵاتییه‌ك له‌ شه‌قامی سالم له‌ سلێمانی به‌ فیشه‌ك كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "گه‌نجێك له‌ ناو كافتریایه‌كدا له‌ شه‌قامی سالمی سلێمانی به‌ر فیشه‌ك دراوه‌و پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی: "هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی بكوژه‌كه‌دا گرتووه‌و به‌دوای كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن".

لای خۆیەوە سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "لەكافتریایەكی شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) چەند كەسێك لەسەر كێشەی ئۆتۆمبێل بۆتە دەمەقاڵەیان و یەكێكیان بە فیشەك كوژراوە و ناوی (ج. م أ)ە. 


وتیشی: "پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە ئەو كەسەی تەقەی لێكراوە، گیانی لەدەستداوە و بكوژەكەش ناوی (أ) و ئۆتۆمبێلێك و كەسێكیش كە پەیوەندی بەڕووداوەكەوە هەیە، لای هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-ن و ئێستا هێزە ئەمنییەكان بەدوای بكوژەكەوەن".


داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure