وەزارەتی دارایی خشتەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 42309‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە تایبەت بۆ دواڕۆژ ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری کە نەیویست ناوی بڵآوبکرێتەوە (ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە و لیستەکان بۆ مووچە ئامادە بکرێن، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: هەفتەی داهاتوو مووچەی کەسوکاری شەهیدان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.

 

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure