هه‌رێم به‌شداره‌.. كۆنفرانسی پیاوانی کاری عێراق- بریتانی IBBC دەستیپێکرد

هەواڵ / ئابوری :: 09/04/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد

بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندی کار له نێوان عێراق و بریتانیا، لە شاری لەندەن کۆنفرانسی پیاوانی کاری عێراقی - بریتانی دەستیپێکرد کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.


نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر کە بەشدارە لە کۆنفرانسەکە بە دواڕۆژی وت: "لە شاری لەندەن لەبەریتانیا کۆنفرانسی پیاوانی کاری عێراقی و بریتانی دەستیپێکرد، تایبەت بە بونیاتنانەوەی عێراق، وەک شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەشداریمان کردووەو بەشێک لە خاوەنکارانی ھەرێم لەبواری بونیاتنانەوە کاردەکەن لەگەڵمانن".

وتیشی: "کۆمپانیاکان دەتوانن سود لەکاری یەکتری وەربگرن و کۆمپانیا و پێداویستییە بریتانیەکان لە هەرێم بوونیان ھەیە و بەشداریکردنمان کاریگەری باشی دەبێت لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بۆ ھەرێمی کوردستان، تا بتوانرێت بوژاندنەوەی زیاتر بە ھەرێم بگەیەنین".

هاوكات هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئامانجى سه‌ره‌كى له‌ به‌شداریكردنى كۆنفراسه‌كه‌ به‌یه‌كگه‌یاندنى بازرگانانى كوردستان و بریتانیایه‌ و دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری و په‌ره‌پێدانى كارى بازرگانى و میوانداریكردنى ئه‌و بازرگانانە و وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانییە، به‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئارامه‌ و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان زۆر گونجاوه‌.

 لەکۆنفرانسەکەدا دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبکر، پارێزگاری سلێمانی، نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکیتی ژوورە بازرگانییەکان، سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە خاوەنکارانی ھەرێم و عێراق بەشدارن.

بڕیاره‌ كۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت کە تایبەتە بە بونیاتنانەوەی عێراق و به‌ھاوبەشی کۆمپانیا بەریتانیبەکان كۆمپانیا عێراقییەکان به‌رێوه‌ده‌چێت.

پ:س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure