چوارشەممە ئەگەرى بارانى بەخوڕ و دروستبوونى لافاو هەیە

هەواڵ / عێراق :: 09/04/2019‌ :: 13892‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سایتى (AccuWeather)ی ئەمریکى، کە تایبەتە بە پێشبینییەکانی کەشوهەواى جیهانى ئاشکرایکرد، پێشبینى دەکرێت لەم هەفتەیەدا رەشەبا و بارانێکى زۆر روو لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.


ئەوەشى خستۆتەڕوو: بارانەکە بەردەوام نییە و لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەکى پچڕ پچڕ دەبارێت و هاوکات رەشەبایەکى بەهێز رۆژانە روو لەو ناوچەیە دەکات.

دیارترین ئەو ناوچانەش، باشور و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتى ئێرانە، کە مەترسى دروست بوونى لافاوى لێدەکرێت لەم هەفتەیەدا.

هەر بەپێی پێشبینیەکانی ئەو سایتە ئەمریکییە، رۆژى (چوارشەممە 10ى نیسانى 2019) بارانێکى بەخۆڕ لە رۆژهەڵاتى تورکیا و باکورى عێراق دەبارێت و لافاو لەو دوو ناوچەیە روودەدات، پاشان ئەو بارینە بەخۆڕە لە رۆژى پێنجشەممە و هەینى ئاراستەکەى بەرەو رۆژهەڵاتى عێراق و رۆژئاواى ئێران دەگۆڕێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure