به‌هۆى لافاوه‌وه‌ دوو هه‌زار دۆنمی کوشتوکاڵی زيانى پێگه‌يشتووه‌

هەواڵ / عێراق :: 08/04/2019‌ :: 237‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

شانه‌ى قه‌يرانه‌كان له‌ پارێزگاى دياله‌ (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى نيسانى 2019) رايگه‌ياند: به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى رووبارى سيروانه‌وه‌، له‌ قه‌زاى به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندى پارێزگاى دياله‌ دوو هه‌زار دۆنم كێڵگه‌ کوشتوکاڵی زيانى پێگه‌يشتووه‌.


لە راگه‌ياندراوێكى شانه‌ى قه‌يرانه‌كانى پارێزگاى دياله‌ ئەوە خراوەتەڕوو: فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵى دياله‌ رووپێوێكى كێڵگه‌ زيانلێكه‌وتووه‌كانى كردووه‌ كه‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى رووبارى (ديالى) سيروانه‌وه‌ زيانيان پێگه‌يشتووه‌ له‌ قه‌زاى به‌عقوبه‌ و ده‌رووبه‌رى، قه‌باره‌ى زيانه‌كانيش گه‌يشتووەته‌ ئه‌وه‌ى دوو هه‌زار دۆنم و كێڵگه‌ و باخ زيانيان پێگه‌يشتووه‌.

ده‌شڵێت: "زيانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌گه‌ر هه‌موو ناوچه‌ و ناحيه‌كانى ترى حه‌وزى رووبارى سيروان رووپێوبكرێت".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: رووپێوه‌كه‌ به‌ڕێنمايى و داواكارى شانه‌ى قه‌يرانه‌كان بووه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌ره‌نتيكردنى مافى جوتياران.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure