دواڕۆژ
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى ئاشكرای ده‌كات: ساڵی 2018 پۆخته‌ى قازانجهگانى بڕی 164 ملیۆن دۆلار بووه، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 5 سه‌نت قازانج بۆ هه‌ر پشكێك دابه‌ش ده‌كات، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 27.9 ملیۆن دۆلار.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى نیسان، بیل هیگڵز به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى رایگه‌یاندووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاكه‌یاندا كه به‌شێك له خاوه‌ن پشكه‌كان به‌شداربوو، بۆ ساڵی 2019 پێشنیاری لابردنی کۆتی سەر قازانجی پشکەکان په‌سه‌ندكرا، كه پێشتر كۆتى لەسەر بووە .
راشگه‌یاندووه ئه‌نجومه‌نى بەڕێوەبردن پێشنیاری کرد بەدابەشکردنی قازانجی کۆتایی 10 سنت بۆ هەر پشکێک و دابەشکردنی 27.9 ملیۆن دۆلار، كۆمپانیاكه‌یان هه‌لى باشى له‌به‌رده‌مدایه بۆ زیادكردنى داهات و به‌رهه‌مه‌كانى به لێدانى 20 بیرى نه‌وت له سه‌رتا و قه‌ره‌داخ له 2019 .
گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه بەنیازن کە قازانجی کاتی 5 سنتە بۆ هەر پشکێک له نیوەی یەکەمی 2019 لە 6ی ئابی 2019 بریاری لێبدرێت و دابه‌ش بكرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت پوخته‌ى داهاتیان 100 ملیۆن دۆلار كاش بێت.