له‌ شارێكى عێراق 24 هه‌زار كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون

هەواڵ / عێراق :: 08/04/2019‌ :: 674‌ جار بینراوە
"ره‌نگه‌ ژماره‌كه‌ روو له‌ زیادبوون بكات"

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ى په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات: به‌هۆی پیسبوونی ئاوه‌وه‌ ژینگه‌ی شاری به‌سڕه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى تیا تۆماركراوه‌.


عه‌بدولعه‌ون عه‌لاوی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق  رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، له‌ ساڵی 1990 تاكو ئێستا ته‌نها له‌ شاری به‌سڕه‌ 24 هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه‌، تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون.

وتیشی: "ره‌نگه‌ ژماره‌كه‌ روو له‌ زیادبوون بكات، چونكه‌ هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه‌ تۆمارنه‌كراون و هه‌ندێكشیان به‌ نه‌خۆشییه‌كانیان نازانن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت به‌زووترین كات كێشه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ و ئاوی خواردن له‌ شاره‌كه‌ چاره‌سه‌ربكات".

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure