لێدوانێكى ئه‌ردۆغان به‌هاى لیره‌ى داڕمان

هەواڵ / ئابوری :: 08/04/2019‌ :: 1549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا لێدوانێكى له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتایى مانگى رابردووى وڵاته‌كه‌ى دا.


نیوه‌ڕۆى (ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 8ى نیسانى 2019) دۆلارێك به‌ 5.71 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كۆتا مامه‌ڵه‌ى رۆژى هه‌ینیدا دۆلارێك به‌ 5.62 لیره‌ بوو.

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند: ئه‌سته‌مه‌ ئۆپۆزسیۆن شاره‌وانى ئه‌سته‌نبول به‌ جیاوازى 13 بۆ 14 هه‌زار ده‌نگ به‌رێته‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ حیزبه‌كه‌ى هه‌وڵده‌دات له‌ ئه‌سته‌نبوڵ دووباره‌ هه‌موو ده‌نگه‌كان هه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان و دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و دابه‌زینى رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و ده‌نگۆى بردنه‌وه‌ى شاره‌وانیه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبول له‌لایه‌ن پارتى ئۆپۆزسیۆن، كاریگه‌ى زۆرى هه‌بوو له‌ بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو و به‌هاى لیره‌ى دابه‌زاندوه‌.

ئا: س. م  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure