گه‌نجێك ماوه‌ى 24 ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌

هەواڵ / عێراق :: 08/04/2019‌ :: 10267‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ 


وائیل هادی ئه‌و گه‌نجه‌ عێراقیه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ى 24 ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌غداى پایته‌خت خه‌وێنراوه‌ و هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌دایه‌، به‌ڵام بزه‌ له‌سه‌ر لێوى نابڕێت و هیواى به‌ ژیان زۆره‌. 

 
چیرۆكى ئه‌و گه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ كاتێك ده‌ستيپێكرد كه‌ له‌ پێنجى نیسانى ساڵى 1995 دا توشی شه‌له‌ل ده‌بێت و جوڵه‌ى ده‌ست و قاچى به‌ته‌واوى ده‌وه‌ستێت و له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌ بڕیارێكى حكومه‌تى ئه‌وكاته‌ى عێراق له‌ نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموكى به‌غداى پایته‌خت ده‌هێڵرێته‌وه‌ و كه‌سێكیشی وه‌ك یاوه‌ر بۆ دیاریكردووه‌.
 
پزیشكه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ وائیل پێویستى به‌ئامێرێكى پزیشكيیه‌ كه‌ هاوكاری بێت بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ژیان. 


 سه‌ره‌ڕاى خراپى بارى ته‌ندروستى وائیل به‌رده‌وام چاوى به‌ هاوڕێى ‌و خزمه‌كانى ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر جێگه‌كه‌یه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌ و هیواى به‌ژیان زۆره‌. 
 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure