ئەوقاف سەبارەت بەهەڵدانی خێمە لەكاتی پرسەدا روونكردنەوەدەدات

هەواڵ / کوردستان :: 08/04/2019‌ :: 15527‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت: هانی خەڵك نادەن لەكاتی پرسەدا خێمە لەنێو كۆڵان و رێگەكان دابنێن و ئاستەنگ دروست بكەن.


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ئەمڕۆ 8ی نیسانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: هانی خەڵك نادەن لەكاتی پرسەدا خێمە لەنێو كۆڵانەكان و لەسەر رێگەكان دابنێن و ئاستەنگ  بۆ رێگەی خەڵك دروست بكەن، چونكە جگە لەشاری سلێمانی كە پرسە یەك رۆژە، لەهەموو ناوچەكانی دیكە دوو رۆژە تا ئێوارە، هانی خەڵكیش دەدەن لەهۆڵی بۆنەكان پرسە دابنێن.

ناوبراو روونیكردەوە: مامۆستایانی ئاینی و فەرمانبەرانی ئەوقافیش لەمزگەوتەكان ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت بەیانیان هۆڵی مزگەوت بۆ پرسە بكەنەوە، چونكە دانانی پرسە تەنیا لە ئێواراندایە و جەختیشی كردەوە: هەڵدانی خێمە بەشێكە لە كلتور، دەبێت هەمووان یارمەتی یەكدی بدەنن تا هەڵكردنی خێمە نەهێڵین.

ماوەی چەند ساڵێكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان لەكاتی بوونی پرسەدا بۆ ژنان و پیاوان خێمە لەنزیك ماڵی كۆچكردووەكە دادەنێن.

 

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure