ئەمریكا بەنیازە سوپای پاسداران وەك تیرۆریست بناسێنێت

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 272‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


وابڕیارە (ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2019) ئەمریکا بەڕەسمی سوپای پاسدارانی ئێران وەك رێکخراوێکی تیرۆریستیی بناسێنێت كە چاوەڕێدەكرێت لێکەوتەی مەترسیدار لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبکات.

 

سایتی هەواڵگری ئەلیکترۆنی (دەبکا)ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ناوی سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆریستانەوە كە بەپێی هەواڵی ئەو سایتە، بڕیارەكە کاردانەوەی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق و سوریا بەتایبەتی هەیە.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەو بڕیارە مێژووییە و بۆ یەکەمجارە کە وڵاتێک ناوی هێزێکی حکومی وڵاتێکی دیکە بخاتە لیستی تیرۆریستی وڵاتەکەیەوە، لە ئەنجامدا تاران بێدەنگ نابێت و ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

 

پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردبۆوە: بڕیارە نوێیەكەی ئەمریكا لە ساڵیادی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ئێران لە كاردانەوە بەرامبەر ئەم نیازەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت: "ئەگەر ئەمریكا ئەو كارە ئەنجامبدات، ئەوانیش هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا دەخەنە ریزی داعشەوە". 

 

ئامادەکردنی: ئاکۆ زەنگەنە و ئازوو محەمەد
داڕشتنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure