یەكێتی ئەوروپا داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی لیبیا دەكات

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەرپرسی ساسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا داوا لەلایەنە ناكۆكەكانی لیبیا دەكات، دۆخی وڵاتەكەیان ئاسایی بكەنەوە و دەست بەگفتوگۆی سیاسی بكەن.

فیدیریكا مۆگرینی، بەرپرسی ساسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەوەشی خستۆتەڕوو: پێویستە هەر ئاڵۆزبوونێك بۆ دۆخی سەربازیی ئەو وڵاتە واز لێبێنن و بچنە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ رێككەوتن لەسەر پرسە جیاجیاكان و رێگر بن لەوەی هاووڵاتیانی سڤیل ببنە قوربانی.

مۆگرینی ئەوەشی بۆ رۆژنامەنووسان خستۆتەڕوو: كە (ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسان) لەشاری لۆكسمبۆرگۆ كۆبوونەوەی یەكێتییەكە هەیە بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئەو وڵاتە.

لەدەوروبەری شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ماوەی چەند رۆژێكە رووبەڕووبوونەوەی چەكداریی توند دروستبووە لەنێوان هێزەكانی لیوا خەلیفە حەفتەر و هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی كە ئەو هێزانە ئۆپراسیۆنێكیان دەستپێكردوە بەناوی "بوركانی تووڕەیی" دژی ئەو میلیشیایانە.

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure