شەڕی راگەیاندنی نێوان میسر و قەتەر زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیه‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


میدیاکانی میسر هێرشدەکەنە سەر قەتەر و تورکیا و بەوە تاوانباریان دەکەن، کە پشتگیری لە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەکەن، وەک ئیخوان موسلمین و چەندین گروپی توندڕەوی دیکە، کە ئێستا ئەندامانیان لە بەندینخانەكانن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان میسڕ و قەتەر بەشێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتووە، کاتێک میسڕ پشتگیری لە هێزەکانی (موشیر خەلیفە حەفتەر) دەکات کە بەرەو تەرابلوسی پایتەخت بەڕێکەوتوون، بۆ پاککردنەوەی لیبیا لە پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکانی ئەو وڵاتە.

بەڵام بەپێی کەناڵی جەزیرەی قەتەری، چوونە پێشەوەی ئەو هێزە بەرەو تەڕابلوسی پایتەخت مەرامی سیاسی لە پشتەوەیە و ڕەنگە دەسەڵاتی سەربازی بسەپێندرێت و کودەتا بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی شەرعی لیبیا بکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی میسڕ پشت بە هاوپەیمانەکانی لە کەنداو دەبەستێت وەک عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات کە دژایەتی قەتەر دەکەن و ئامادەن قەرز بدەنە میسڕ بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی ساڵانە لە بودجەکەیدا دروست دەبێت.

بەڵام دروستبوونی هەر قەیرانێکی سیاسی لە نێوان وڵاتانی کەنداو زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەێنێت و شکست بەو پرۆرژەیە دەهێنێت کە واشنتن دژ بە ئێران لەو ناوچەیە پەیڕەوی دەکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

داڕشتنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure