له‌ پارێزگایه‌كى هه‌رێم 18 پرد مه‌ترسی روخانیان له‌سه‌ره‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/04/2019‌ :: 1252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای میوانداری سێ بەرپرسی شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەكەن بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر مەترسی رووخانی 18 پردی پارێزگای سلێمانی.


رێبوار ئەحمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ژمارەی یاسایی ئەندامان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان واژۆیان پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردوە بەمەبەستی میوانداریكردنی بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوە و رێگەوبان و نیشتەجێكردنی سلێمانی، بەڕێوەبەری پاراستن و چاككردنی رێگەوبانی سلێمانی، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان.

ناوبراو روونیكردەوە: هۆكاری میوانداریكردنی ئەو بەرپرسانە بۆ بەدواداچوونی مەترسی رووخانی نزیكەی 18 پردە لەسنوری شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەهۆی بارانی زۆری ئەمساڵ و دروستبوونی لافاو.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure