توركیا: كاتی ئەوە هاتووە سنورێك بۆ سەركێشیەكانی ناتانیاهۆ دابنرێت

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 111‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

توركیا جارێکی دیکە هێرشی توند دەکاتەسەر (بنیامین ناتانیاهۆ)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پاش ئەوەی ناوبراو رایگەیاند: "ئەگەر لە هەڵبژاردندا دەربچێت ئەوا ئۆردوگاكانی كەناری خۆرئاوا دەخاتە سەر ئیسرائیل".


مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا داوادەكات رێ لەم شێتییەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بگیرێت.

لەلایەكی ترەوە وتەبێژێک بەناوی حیزبی داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار رایگەیاند: ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەركێشیەكانی ناتانیاهۆ لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە رابگیرێت.

توركیا ئەم راگەیاندنەی ناتانیاهۆ بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتیەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش دەزانێت.

وتەبێژەکەی ئەكەپە ئاشکرایکرد: هەڵوێستەكانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان وایان لە ناتانیاهۆ كردووە رۆژ بە رۆژ هەڕەشەی زیاتر دروستبكات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. 

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure