داخستنی رێگەی سماقوڵی رەتدەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 08/04/2019‌ :: 284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرۆكی شارەوانی دوكان رەتیدەكاتەوە: بەهۆی زۆریی ئاوی بەنداوی دوكانەوە رێگەی سماقوڵی داخرابێت و دەڵێت: "لەدوێنێوە تەنیا بەشێكی شەقامی گەشتیاری سارتكەی نێو دوكان گیراوە".


پشتیوان حاتەم، سەرۆكی شارەوانی دوكان (ئەمڕۆ 8ی نیسانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بۆ هیچ كەناڵێكی راگەیاندن لێدوانی سەبارەت بەداخستنی رێگەی سماقوڵی نەداوە، چونكە ئەو رێگەیە لەسنووری ئەواندا نییە و ئەو شەقامەش دانەخراوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان، لەدوێنێوە بەشێك لەشەقامی گەشتیاری سارتكەی شارۆچكەی دوكان گیراوە، بەڵام بۆ هاتوچۆش دوو رێگەی دیكەیان وەكو بەدیل داناوە.


لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی زۆریی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دوكان، بەشێك لەشوێنە گەشتیارییەكانی ئەو شارۆچكەیە ئاو دایپۆشیوە و ئاستی ئاوەكەش هاتە سەر بەشێك لە شەقامەكان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە