جێگرەوەی بوتەفلیقە دیاریدەكرێت

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

هەردوو ژوورەكەی پەرلەمانی جەزائیر (ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی و ئەنجومەنی نەتەوە) سبەی كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ شوێنە چۆڵەكەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، سەرۆکی جەزائیر.

 

(رۆژی 2ی نیسانی 2019) بوتەفلیقە لەپۆستەكەی دەستی لەکاركێشایەوە و بڕیارە عەبدولقادر بن ساڵح، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە جێگەكەی بوتەفلیقە پڕبكاتەوە.

 

سەلیم ریاحی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: دانانی بن ساڵح بەسەرۆكی جەزائیر بۆ ماوەی 90 رۆژە وەك لەدەستووردا هاتووه.

 

ماددەی 102ی دەستور دیاریكردوە، سەرۆكی پەرلەمانی وڵات كاتێك دەبێتە سەرۆكی كاتیی جەزائیر، نابێت لە 90 رۆژ زیاتر بێت و خۆشی بۆی نییە خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆك.

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure