حەشدی شەعبی وەڵامی سەركردەیەكی باڵای سوننەكان دەداتەوە

هەواڵ / عێراق :: 08/04/2019‌ :: 387‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


دەستەی حەشدی شەعبی بەرپەرچی لێدوانێكی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: "بەشێكن لەدامەزراوەی یاسایی سوپای عێراق".

 

پێشتر ساڵح موتڵەگ, جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاندبوو: "چەكدارانی حەشد لەناوچە سوننەنشینەكاندا بێزراون و حەز بەبوونیان ناكرێت".

 

لەبەیاننامەیەكدا حەشدی شەعبی وەڵامی ئەو لێدوانەی موتڵەگ-ی داوەتەوە و بە "دروستكەری تەنگژەی سیاسی لەقەڵەمداوە و پێیوایە كە ئەو جۆرە لێدوانانە مەبەستی شەخسی تەسكیان لەپشتەوەیە".

 

بەیاننامەكەی حەشد ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە ئەوان بەشێكن لەدامەزراوەی یاسایی سوپا و حكومەتی عێراق و فەرمان راستەوخۆ لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە وەردەگرن كە سەرۆك وەزیران خۆیەتی.

 

ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆk وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاندبوو: كە لەناوچە سوننە نشینەكاندا حەشدی شەعبی "بێزراو"ن و حەز بە رووخساریان ناكرێت، داواشیكرد مەرجەعی شیعەكان بڕیارێك دەربكات بە كشانەوەیان بۆ جیگە كۆنەكانی خۆیان.

 

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure