نه‌ته‌نیاهۆ سوربوون له‌سه‌ر زیادكردنى رووبه‌رى ئیسرائیل ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 07/04/2019‌ :: 318‌ جار بینراوە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل

دواڕۆژ
 
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاتەکەى بەنیازە بەشێک لە کەنارى رۆژئاواى رووبارى ئوردن بکاتە بەشێک لە ئیسرائیل.


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى: بەهیچ شێوەیەک ئۆردوگاى جولەکە جێنشینەکان تێکنادەم و هەوڵدەدەم کۆنتڕۆڵى کەنارى رۆژئاواى رووبارى ئوردن بکەم.

وتیشى: خولى هەڵبژاردنەکانى داهاتوومان چارەنووس سازە، بۆیە پێویستە لەسەرمان گەلەکەمان بپارێزین و کۆنترۆڵى ناوچەى (یەهودا و سامڕە) لە کەنارى رۆژئاوا بکەین، چونکە بە چاوى خۆمان بینیمان چیمان بەسەرهات کاتێک لە کەرتى غەزە پاشەکشێمان کرد.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure