پۆمپیۆ پێشبینی لوتكەی سێیەم دەكات لەنێوان سەرۆكانی ئەمریكا و كۆریای باكور

هەواڵ / جیهان :: 08/04/2019‌ :: 93‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند: پێشبینی دەكات بۆ جاری سێیەم كۆبوونەوەی لووتكە لەنێوان دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور ئەنجامبدرێت و جەختیكردەوە: كە ئەگەر پیۆنگیانگ دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی نەبێت هیچ سزایەكی لەسەر هەڵناگیرێت. 

دووەمین كۆبوونەوەی لووتكە لەنێوان ئەو دوو سەرۆكەدا مانگی شوباتی رابردوو لە پایتەختی ڤێتنام ئەنجامدرا، بەڵام لووتكەیەكی شكستخواردوو بوو، چونكە نەیانتوانی بگەنە هیچ ئەنجامێك. 

بڕیاروایە لە رۆژانی 10 و 11ی ئەم مانگەدا (مون جێ‌ ئین)ی سەرۆكی كۆریای باشور سەردانی واشنتن بكات و رەنگە پەیوەندی بەو لووتكەیەوە هەبێت، چونكە كۆریای باشور بە چاكی دەزانێت پەیوەندی باشتری لەگەڵ كۆریای باكوردا هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە لێدوانەكەیدا وتی: "من دڵنیام كە لووتكەی سێیەمیش ئەنجامدەدرێت، چونكە هەردوولا ئێستا باشتر لەیەكتری تێگەیشتوون و دەزانین مەسەلەكە پێویستی بە كاتە". 

پۆمپیۆ جەختیكردەوە: كە كەناڵە دیبلۆماسییەكان لەگەڵ كۆریای باكوردا هێشتا كراوەن، بەڵام ناوبراو هیچ زانیارییەكی نەدركاند سەبارەت بە كات و شوێنی لووتكە چاوەڕوانكراوەكە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure