زه‌وى دابه‌شكردن دەستیپێکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2019‌ :: 11363‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌ شارۆچكه‌ى كفرى 389 پارچه‌ زه‌وى بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی شاڵاوی ئەنفالدا دابه‌شكرا و ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى دابه‌شكردنى زه‌وى داده‌نرێت له‌ سنوورى گه‌رمیان له‌دواى راگرتنییەوە له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌.
 

جه‌لال نورى قایمقامى كفرى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسمێكدا له‌ شارۆچكه‌ى كفرى به‌ شێوازى تیرورپشك 389 پارچه‌ زه‌ویان به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و ڕاگیراوانى شاڵاوى ئه‌نفالدا دابه‌شكرد. 

وتیشى: "ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ رووبه‌رى 180مه‌ترى پێكهاتووه‌ و ئومێده‌وارین بتوانین به‌ زووترین كات له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى دابه‌شكراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو توێژه‌ كه‌ له‌رابردوودا مه‌ینه‌تى زۆریان بینیوه‌ و سودى زۆرى لێ ببینین". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌دێت له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ گه‌رمیان كه‌سوكارى قوربانیان و زیندانیانى سیاسى داواى زه‌ویى نیشته‌جێبوونیان له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كرد ئه‌ویش بڕیارداو دواتر له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیانه‌وه‌ زه‌وییه‌كان دیاریكران. 

له‌ دواى ساڵى 2005ه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى زه‌وى قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌رمیان به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى دابه‌شكردنى زه‌وى داده‌نرێت.

 

پ: ک. س

serwan hassan

Attachments16:24 (2 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
زه‌وى دابه‌شكردن ده‌ستى پێكرد
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ شارۆچكه‌ى كفرى 389 پارچه‌ زه‌وى بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی شاڵاوی ئەنفالدا دابه‌شكرا و ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى دابه‌شكردنى زه‌وى داده‌نرێت له‌ سنوورى گه‌رمیان له‌دواى قه‌ده‌غه‌كردنیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌. 
 
جه‌لال نورى قایمقامى كفرى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛ ئه‌مرۆ له‌ مه‌راسمێكدا له‌ شارۆچكه‌ى كفرى له‌ شێوازى تیرورپشك 389 پارچه‌ زه‌ویان به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و ڕاگیراوانى شاڵاوانى ئه‌نفالدا دابه‌شكرد. 
 
وتیشى، ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ رووبه‌رى 180مه‌ترى پێكهاتووه‌ و ئومێده‌وارین بتوانین به‌ زووترین كات له‌و گه‌ڕه‌كه‌ى دابه‌شكراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو توێژه‌ كه‌ له‌رابردوودا مه‌ینه‌تى زۆریان بینیوه‌ و سودى زۆرى لێ ببینین. 
 
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌دێت له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ گه‌رمیان كه‌سوكارى قوربانیان و زیندانیانى سیاسى داواى زه‌ویى نیشته‌جێبوونیان له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كرد ئه‌ویش بڕیارداو دواتر له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیانه‌وه‌ زه‌وییه‌كان دیاریكران. 
 
له‌ دواى ساڵى 2005ه‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى زه‌وى قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌م دابه‌شكردنه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌رمیان به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوى دابه‌شكردنى زه‌وى داده‌نرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure