40%ی رێگەی سەیران بەندی بانە رۆچووە

هەواڵ / کوردستان :: 08/04/2019‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێگەوبان و گواستنەوەی بانە رایدەگەیەنێت: 40%ی كۆتایی رێگەی سەیران بەندی بانە بەهۆی باران و هاتوچۆی بارهەڵگرە قورسەكانەوە رۆچووە.

ئەنوەر تەهایی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێگەوبان و گواستنەوەی بانە لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی ئیلنای ئێرانی راگەیاند: بەشێك لە شەقامی سەیران بەندی بانە لەم چەند رۆژەدا بەهۆی بارانبارین و لافاو ڕۆچووە و بەشێكی دیكەش بەهۆی  رێژەی زۆری هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە ساڵانی پێشوودا لەناوچووە.

وتیشی: "لەم چەند رۆژەدا لە سێ شوێنەوە شەقامەکە رۆچووە و ئەم بابەتە كاریگەری دەبێت لەسەر كردنەوەی مەرزەكە كە بڕیار بوو لەم نزیكانەدا بكرێتەوە.

شەقامی سەیران بەند یەكێك لە شەقامە پڕ هاتوچۆكانی بانە كە رۆڵێكی گرنگی لە هەناردەی كاڵا و شمەك هەیە و رۆژانە زیاتر لە 300 بارهەڵگر پێیدا هاتوچۆ دەكەن.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure