تا كۆتایى مانگى نیسان حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2019‌ :: 158‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى نیسانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى لێكتێگه‌یشتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى-یان په‌سه‌ندكرد
- هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى فنله‌ندا .. ژماره‌یه‌ك كورد هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى كورسى ده‌ده‌ن
- ئه‌ڵمانیا 64 كۆچبه‌رى كه‌شتى ئالان كوردى وه‌رده‌گرێت
- به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى دوكان مه‌ترسیدار نییه‌

خه‌بات:
- سه‌رۆك بارزانى به‌شدارى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى ده‌ریاى مردوو ده‌كات
- (خه‌بات) یادى 60ه‌مین ساڵه‌ى به‌ ئاشكرا ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى كرده‌وه‌
- له‌ باره‌ى دۆخى كه‌ركوكه‌وه‌ .. ئه‌یاد عه‌لاوى پێشنیازێكى به‌غدا ده‌گه‌یه‌نێته‌ سه‌رۆك بارزانى
- تا كۆتایى مانگى نیسان حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت
- 16هه‌مین ساڵیادى قوربانیدانى پۆلێك شه‌هید و برینداربوونى فه‌رمانده‌ وه‌جیه‌ بارزانى
- به‌هۆى لافاوه‌كانى ئێرانه‌وه‌ 70 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى
- هۆشیار زێبارى: گه‌شبینین به‌وه‌ى تا كۆتایى مانگى چوار حكومه‌تى نوێ پێكبهێندرێت .. ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدار نابن له‌ حكومه‌تدا ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆنێكى ئه‌رێنى
- مه‌سرور بارزانى پێشوازیى له‌ باڵیۆزى ئه‌رمینیا له‌ عێراق ده‌كات 
* مه‌سرور بارزانى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و فه‌رهه‌نگى نێوان هه‌رێم و ئه‌رمینیا به‌ گرنگ ده‌زانێت
- پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى 21 تاوانبارى له‌سه‌ر تاوانى جۆراوجۆر راگه‌یاند
- گه‌رمیان .. باران و لافاو بڕى 124 ملیۆن دینار زیانى به‌ جووتیاران گه‌یاندووه‌

ژیان:
- ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كان بۆ (ژیان): حكومه‌ت بودجه‌ى بۆ دروستكردنى به‌نداوه‌كان ته‌رخان نه‌كردووه‌
* ماسته‌ر پلانى دروستكردنى 250 به‌نداومان هه‌یه‌
- راپۆرته‌كانى دیوانى چاودێرى دارایى: له‌ دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى بانكه‌كان سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌هه‌ده‌رچووه‌
- كاتێ عه‌رشى سوڵتان دێته‌ له‌رزین

هه‌ولێر:
- یادى (39)یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى جینۆسایدى كوردانى فه‌یلى به‌ڕێوه‌چوو
- له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمیى شا عه‌بدوڵڵاى پادشاى ئوردن، سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانیى تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین و باكوورى ئه‌فریقا به‌شداره‌
- هۆشیار زێبارى: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبێت
- سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕیارێكى له‌سه‌ر ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
- رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌شت ساڵى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى موسڵ له‌ مین پاك بكرێته‌وه‌
- ئه‌و رێگایانه‌ى به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ چاك ده‌كرێنه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure