هه‌رێم: 21 ساڵە هیچ نەخۆشیەکی ئیفلیجی تۆمارنەکراوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
 
لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتانی منداڵان لە دژی نەخۆشی ئیفلیجی دەستیپێکرد و وەزارەتی تەندروستیش رایدەگەیەنێت: لە ساڵى 1998وە هیچ نەخۆشییەکی ئیفلیجی لە هەرێم تۆمارنەکراوە.


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى نیسانى 2019) هه‌ڵمه‌تى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد.

دوای دەستپێکردنی هەڵمەتەکە لە هەولێر د. دارا رەشید، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەڵمەتی کوتان بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی ئیفلیجی ساڵانە چوار جار ئەنجامدەدرێت و تەواوی بوجەکەش لەلایە رێکخراوی یونسێف دابینکراوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "لە ماوەی 21 ساڵی رابردوودا هیچ نەخۆشییەکی ئیفلیجی لە هەرێم تۆمارنەکراوە و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین هاوکاری ئەو دوو هەزار تیمە بکەن کە لەسەر ئاستی هەرێم ئەمڕۆ منداڵەکانیان دەکوتن".

لای خۆشییەوە د. سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکە وتی: لە هەولێر 333 هەزار و 28 منداڵ دەکوترێن.

روونیشیکردەوە: دەرمان و پێداویستی تەواو بۆ ئەو هەڵمەتە دابینکراوە، له هەمان کاتدا 692 تیمی دوو کەسی لەو هەڵمەتە بەشدارن کە ژمارەیان هەزار و 384 کارمەندە لەگەڵ 426 ئۆتۆمبێل.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure