دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت: تا پارتی به‌ڕه‌سمی داوایان لێنه‌كات بۆ به‌شداریكردنی حزبەكەی له حكومه‌ت، ئه‌وان وه‌ڵامی پارتی ناده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت: "پارتی له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی كۆمه‌ڵ نیگەرانە و نایه‌وێت له كابینه‌ی نوێ به‌شداری پێبكات".
بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، تائێستا پارتی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی كردووه و سه‌ردانی پێكهاته‌كانی هه‌رێم و ئه‌و حزبانه‌شی كردووه كه به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵام بۆ به‌شداری كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نوێ پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی نه‌كردووه.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به دواڕۆژی راگه‌یاند: له ئێستادا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی له ئارادا نییه كاتی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش دیارینه‌كراوه.
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ بكات، به‌ڕه‌سمی داوای به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵ بكات، بەڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی ده‌دەنەوە".
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵ، ته‌نیا له مانگی كانوونی دووه‌می 2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌نێوان ئەو دوو حیزبە ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام بڕیارده‌ری كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر به‌ڕه‌سمی بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا بوون و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تیش به‌ڕه‌سمی له‌نێوان هه‌ردوولا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌روا ماوه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی به‌شداری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی به دواڕۆژی راگه‌یاند: تا ئه‌مڕۆ بڕیاری پارتی بهوشێوهیەیە كه به‌شداری به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان نه‌كرێت، چونكه پارتی له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی كۆمه‌ڵ نیگه‌رانبووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتیشی: "پارتی نایه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكاته‌وه و به‌شداری به كۆمه‌ڵ بكات، به‌ڵام دواتر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له حكومه‌ت بكشێته‌وه".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به پۆستێكی وزاری و سه‌رۆك ده‌سته و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌شداری له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرد، به‌ڵام لەڕۆژی 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 له حكومه‌ت كشایه‌وه.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور