سلێمانی: 253 هەزار منداڵ دەكوترێن

هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2019‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

فۆتۆ: حەمە سوور
لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 253 هەزار منداڵ دەكوترێن و هەڵمەتەكەش پێنج رۆژ دەخایەنێت.


د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ 7ی نیسانی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ رۆژی جیهانی تەندروستییە و هەمانكاتیش هەڵمەتی كوتان ئەنجامدەدرێت كە 253 هەزار منداڵ بۆ كوتان بەشدار دەبن.

وتیشی: "پڕۆسەكە ئاوارەكانیش دەگرێتەوە، لەو هەڵمەتەشدا 566 تیمی دوو كارمەندیی لەگەڵ 138 سەرپەرشتیاری ناوخۆیی و دەرەكی بەشداری تێدا دەكەن".

ناوبراو داوای لەكەسوكاری منداڵانیش كرد هاوكاری تیمەكانیان بن بۆ كوتانی منداڵەكانیان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەڕووی نەخۆشی نەبنەوە و منداڵەكانی نێوان تەمەنی 1 تا 5 ساڵ دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە