باندێك ده‌ستگیركرا کە خه‌ڵكیان كوشتووه‌و له‌پشتی ماڵێکەوە شاردوویانه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/04/2019‌ :: 9775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

باندێكی كوشتن و دزی له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ده‌ستگیركرا كه‌ خه‌ڵكیان كوشتووه‌و له‌ پشته‌وه‌ی خانوویه‌ك ، شاردوویانه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێرمان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: بانده‌كه‌ سێ كه‌س بوون وخه‌ڵكیان كوشتووه‌و دواتر لە پشتی خانووەیەکی چۆڵەوە شاردویاننەتەوە.

په‌یامنێرمان له‌ سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد: ئاسایشی سلێمانی بانده‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌ و هێزه‌كانیان تۆمه‌باره‌كانیان بردووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان.

ئه‌و بانده‌ له‌ خانوویه‌كدا بوون له‌ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به‌ره‌و گوندی كۆبانێ سیتی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ليوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بانده‌كه‌ ئاوارەن هاتوونەتە سلێمانی و خه‌ڵكی تریان له‌گه‌ڵدایه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وانیش ده‌ستگیربكه‌ین".

وتیشی: "تائێستا روونه‌ كه‌ دوو كه‌سیان له‌ ناو سلێمانیدا كوشتووه‌، یه‌كێكیان به‌ناوی (مه‌ریوان دارا) له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و كه‌سێكی تر كه‌ پیشه‌ی میوه‌فرۆش بووه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی داواى له‌ هاووڵاتیانی سلێمانی كرد كه‌ كاتێك له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بن ده‌رگاكان قفڵ بكه‌ن و به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاسایشی سلێمانی بڵاویانکردۆتەوە: تۆمەتبارەکان ناویان( جوتیار محه‌مه‌د، سه‌رباز محه‌مه‌د، پێشكه‌وت سه‌عید، ڕێككه‌وت سه‌عید و ئه‌حمه‌د هاشم)ە
داڕشتنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure