ئێران.. لافاو زیاتر 6 تریلیۆن تمه‌ن زیانی له‌ كه‌رتى كشتوكاڵ داوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 07/04/2019‌ :: 1201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی قه‌یران و كه‌مكردنه‌وه‌غ زیانه‌كانی به‌شی كشتوكاڵ لە ئێران ئاشكراى ده‌كات: به‌ گوێره‌ی كۆتا راپۆرته‌كان، به‌هۆی بارانبارین و لافاوەوە له‌ 16 پارێزگای ئێران كشتوكاڵ شه‌ش تریلیۆن و 166 ملیار تمه‌ن زیانی به‌ركه‌وتووه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى ئیرنا، له‌ زارى  سه‌ید محه‌مه‌د موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی قه‌یران و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی به‌شی كشتوكاڵی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لافاو به‌رێژه‌ى 46.3% زیانی له كشتوكاڵ و به‌رێژه‌ى  12.2% له‌ باخداری، به‌رێژه‌ى 19% له‌ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و بونه‌وه‌ره‌ ده‌ریاییه‌كان و به‌رێژه‌ى 22.5% له‌ ئاو و خاك و كه‌ناڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو داوه‌.  

موسه‌وی ده‌شڵێت: "80% زیانه‌كانی لافاو له‌ ناو ئه‌و 16 پارێزگایه‌ی تووشی رووداوی لافاو بوون، چوار پارێزگای گوڵستان، لۆڕستان، خوزستان و مازه‌نده‌رانی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure