ترامپ : ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان چیتر شوێنى كۆچبه‌ره‌ نهێنیه‌كانى تێدانابێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 07/04/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ سه‌ۆركى ئه‌مریكا سه‌ردانى سنوورى مه‌كسیكی کرد، بەمەبەستی گه‌یاندنى نامه‌یه‌ك بۆ كۆچبه‌ره‌ نهێنییه‌ نایاساییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ شوێنیان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان نابێته‌وه‌ .


ترامپ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌كاته‌ كلیلێك بۆ ده‌ستپێكى هه‌وڵه‌كانى به‌ مه‌به‌ستى سه‌ركه‌وتنى بۆ جارى دووه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى ساڵى 2020 و پێیوایه‌ قه‌یرانى سنوور بابه‌تێكى گرنگه‌ به‌لاى هاووڵاتیانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌و كردیه‌ مانشێتێكى گه‌وره‌ى ڕۆژنامه‌كانى ئه‌مڕۆ و دوێنێ، زیادبوونى توندوتیژى له‌ وڵاتانى ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاستدا بووه‌ته‌هۆى زۆربوونى كۆچبه‌ران و ژماره‌ى داواكارانى مافى په‌نابه‌رێتى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش مشتومڕێكى سیاسى گه‌وره‌ى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دروستكردووه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كه‌ دۆناڵد ترامپ پێیده‌ڵێت بارى نائاسایى نیشتمانیى.

ترامپ له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانى سنوور و كاربه‌ده‌ستانى دیكه‌ى ناوچه‌ سنوورییه‌كاندا وتى: "بارودۆخه‌كه‌ خه‌ریكه‌ یاسای كۆچ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا پێشێل ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ڕێگه‌ به‌وه‌ بده‌ین".

ترامپ له‌ وتارێكدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌وڵى چوونه‌ ناو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ن، وتى: "چیتر ناتوانین وه‌رتانبگرین، بگه‌ڕێنه‌وه‌".


پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure