سه‌رۆكێكى نوێ بۆ بانكى نێوده‌وڵه‌تى دانرا

هەواڵ / ئابوری :: 06/04/2019‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ كۆى ده‌نگ ( ده‌ڤید ماڵباس ) ى هه‌ڵبژارد كه‌ دبلۆماتكارێكى گه‌وره‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مریكایه‌، وه‌ك سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌و بانكه‌  ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى نه‌ریتێكى 73 ساڵه‌دایه‌ كه‌ پێویسته‌ كه‌سێكى ئه‌مریكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و دامه‌زراوه‌ داراییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ بایه‌خ ده‌دات به‌ گه‌شه‌دانى ئابوورى.

بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: ماڵباس كه‌ ئێستا بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌مریكایه‌ بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى، رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوودا ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌ى ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌رزى به‌هارى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى .

ماڵباس كه‌ پێشتر وه‌ك گه‌وره‌ پسپۆڕى ئابوورى له‌ باكى بیر ستیرنز كاركردوه‌ و راوێژكارى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ترامپیش بووه‌ له‌ ساڵى 2016 دا، بۆ ئه‌م پۆسته‌ هیچ ڕكابه‌رێكى نه‌بوو .
پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure