گازپرۆم به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌یەکی هەرێم بۆ زياتر لە ملیۆنێک به‌رمیل به‌رزدەكاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 07/04/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیاى گازپرۆمى رووسى ئاشكراى ده‌كات، به‌رهه‌مى كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا له‌ رێگه‌ى لێدانى بیرى سێیه‌مه‌وه‌ به‌رێژه‌ى 25% به‌رزدەكاته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا رۆژنه‌ 33 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.


رامیار عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: كۆمپانیاى گازپرۆم له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا یه‌ك و سه‌رقه‌ڵا دوو نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌مدواییانه‌ كاریشیان له‌سه‌ر سه‌رقه‌ڵا سێ كرد، كه‌ گوندی كه‌وا چه‌رمووه‌، ئه‌ویش ده‌ستى كردوه‌ بەبه‌رهه‌مهێنان و ئێستا رۆژانه‌ نزیكه‌ى 33 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

راشیگه‌یاند: ئه‌و نه‌وته‌ى به‌رهه‌م دێت به‌ته‌نكه‌ر ده‌گوێزێنه‌وه‌ بۆ خورمه‌له‌و له‌وێشه‌وه‌ به‌ بۆرى بۆ توركیا.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باسى له‌وه‌شكرد كۆمپانیاى گازپرۆم جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ هه‌لى كارى بۆ زۆربه‌ى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ ره‌خساندوه‌ و یارمه‌تیه‌كى زۆرى دانیشتوانى گونده‌كانیش داوه‌.

رونیشیكردوه‌، هه‌رماڵێك یان كه‌سێكى دامه‌زراوه‌، یان ئۆتۆمبیڵى بۆ به‌گه‌ڕخراوه‌ و هه‌موو ماڵێك ئامێرى مه‌كینه‌ى به‌رگدرونیان وه‌رگرتوه‌ و 90 هه‌زار دۆلاریش به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه‌ و قوتابخانه‌ و مزگه‌وته‌كه‌یان بۆ نۆژه‌كراوه‌ته‌وه‌، دوو موه‌لیده‌ى كاره‌بایشیان بۆ دانراوه‌.

كۆمپانیاى گازپرۆم رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاند: به‌نیازه‌  کۆی به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌رقه‌ڵا له‌ مساڵدا بۆ یەک ملیۆن  و 200 هەزار به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌ و پشكى ئه‌ویش 0.5 ملیۆن به‌رمیل ته‌ن نه‌وت ده‌بێت.

گۆمپانیاى گازپرۆم خاوه‌نى دوو پرۆژه‌یه‌ له‌ كوردستان كه‌ بریتین له‌ شاكه‌ل و سه‌رقه‌ڵا له‌ گه‌رمیان.

له‌و پرۆژانه‌ گازپرۆم خاوه‌نى 40% پشكه‌كانه‌ و حكومه‌تیش هه‌رێمیش خاوه‌نى 20% و كۆمپانیاى وسترن زاگرۆسی كه‌نه‌دیش خاوه‌نى 40%.
 ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure