نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/04/2019‌ :: 2053‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 6ی نیسانی 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌، به‌های تمه‌نیش دابه‌زى و لیره‌ش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 75 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا  100 دۆلاربه‌ 120 هه‌زار و  50 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.324.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.329.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.352.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 562 لیره‌.
- رۆژى پێنجشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 562 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure