ئەمریکا بەنیازە پلانێکی نوێ لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەو بکات

هەواڵ / جیهان :: 06/04/2019‌ :: 455‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

گۆڤاری"Foreign Policy"  ئەمریکی ئاشکرایکرد، کە ئیدارەی ئەمریکا تاووتوێی ئەگەری کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی خۆی دەکات لە عێراق و ئەفغانستان کە مەبەست لێی پلانێکی نوێیە لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە گۆڤارەکەدا هاتووە "بەپێی وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، پلان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان دەکرێت لە کابوڵ کە تا ساڵی ٢٠٢٠ بۆ دوو هێندە کەمبکرێنەوە."

گۆڤارەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەهەمانکاتدا واشنتۆن بە نیازە رێژەی ٣٠ بۆ ٥٠%ی کارمەند و دیپلۆماتکارەکانی بەهەمانشێوە لە بەغدای پایتەخت و هەولێر کەمبکاتەوە.

باس لەوەش کراوە: کە مەبەست لە کەمکردنەوەی هێزە بێ چەكەكانی ئەمریكا لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆئامادەکردنە بۆ ئەو چاخە نوێیەی ناویان لێناوە (چاخی کێبڕکێی گەورە) کە بەنیازە دژی وڵاتی چین و روسیا ئەنجامی بدات.

 

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure