ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لە کۆبونەوەدایە
هەواڵ / کوردستان :: 06/04/2019 :: 497 جار بینراوە
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
(ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی نیسانی 2019) ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبوەوە.
رەهبەر سەید برایم، ئەندامی ئەنجومەنەکە بە دواڕۆژی راگەیاند: کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆیان بۆ بڕیاردان و پەسەندکردنی رێککەوتنی نێوان یەکێتیی و پارتییە کە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کۆبوەوە و پەسەندی کرد.
وتیشی: "هاوکات لە کۆبونەوەکەشدا دەنگدەدرێت لەسەر میکانیزمی دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتیی بۆ ئەو پۆستانەی لە حکومەتدا بەریدەکەوێت".
پ: چ.ع