رۆحانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق فراوان دەکەین

هەواڵ / عێراق :: 06/04/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئێران دۆخى هه‌ردوو وڵات و په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن له‌نێوانیشاندا دروستكردنى هێڵى ئاسن.


(ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانى 2019) عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمار كۆبوه‌وه‌.

دوابه‌دواى كۆبونه‌وه‌ى نێوانیشیان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.

سەرەتا سەرۆکی ئێران باسی لەوەکرد: جەختمان لەوە کردەوە پێویستە رێککەوتنەکەی نێوانمان جێبەجێ بکەین  و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران فراوانتر بکەین.

وتیشی: "گفتوگۆمان لەبارە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر کرد لە نێوان عێراق و ئێران، ئێمە پابەندیش دەبین بە پێدان و دابینکردنی پێداویستی عێراق لە کارەبا".

حەسه‌ن رۆحانی ئاماژەی بەوەشدا: دەمانەوێت قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە بگاتە 20 ملیار دۆلار، لەو چوارچێوەیەشدا چەند ناوچەیەکی پیشەسازی هاوبەش دروستدەکەین.

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی هێڵی ئاسن لە نێوان هەردوو وڵاتدا و زیادکردنی قەبارەی بازرگانی نێوانیان، سودی بۆ عێراق و ئێران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا: دەستوری عێراق رێگەنادات خاکەکەی بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure