نهێنیه‌كى نێوان نه‌تانیاهۆ و رژێمى قه‌زافى ئاشكرابوو

هەواڵ / جیهان :: 06/04/2019‌ :: 336‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ سودى ده‌یان ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه‌ له‌ گرێبه‌ستێك كه‌ لایه‌نى به‌رانبه‌ر رژێمى لیبیا بووه‌ له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى موعه‌ممه‌ر قه‌زافی-دا. 


ئه‌و نهێنیه‌ رۆژنامه‌ى هافینگتۆن پۆستی ئه‌مریكى ئاشكرایكردووه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵ به‌ نهێنى ماوه‌ته‌وه‌. 

چیرۆكى ئه‌و گرێبه‌سته‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ناتان میلیكۆفسكی كه‌ خاوه‌نى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌مركییه‌ و ئامۆزارى بنیامین ناتانیاهۆیه‌  گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ رژێمى لیبیا له‌سه‌رده‌مى موعه‌ممه‌ر قه‌زافی  له‌نێوان ساڵانى 2007  و 2008 واژۆكردووه‌ كه‌ سزاكانى واشنتنى له‌سه‌ر ته‌رابلوس شكاندووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌وكات نه‌تانیاهۆ پشكى له‌ كۆمپانیاى سیدریفت كۆك هه‌بووه‌ كه‌ ئامۆزاكه‌ى خاوه‌ندارێتى ده‌كات‌و كارى ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تایی بۆ كۆمپانیاى سی جی ئه‌لیكتۆرۆد دابین بكات كه‌ ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه‌ كه‌ره‌سته‌ى كاره‌بایی به‌ لیبیا فرۆشتووه‌،به‌وپێیه‌ش نه‌تانیاهۆ له‌و گرێبه‌سته‌دا قازانجێكى دارایی زۆرى كردووه‌. 

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure