ئه‌مریكا: رێناده‌ین سعودیه‌ ببێته‌ هێزێكى ئه‌تۆمى

هەواڵ / جیهان :: 06/04/2019‌ :: 110‌ جار بینراوە
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى رێنادات عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ ببێته‌ هێزێكى ئه‌تۆمى ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ند میدیایه‌ك ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ ریاز سه‌رگه‌رمى دانانى دوو وێستگه‌ى ئه‌تۆمییه‌ به‌ده‌ر له‌ چوارچێوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى.

 
پۆمپیۆ له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌لایه‌ن كه‌ناڵى سی بی ئێسى ئه‌مریكیه‌وه‌ ئاشكرایكرد: رێناده‌ن سعودیه‌ ببێته‌ هێزێكى ئه‌تۆمى مایه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

 

وتیشى: "چه‌كى 150 ملیار دۆلارى ناده‌ینه‌ سعودیه‌ تاببێته‌ هێزێكى ئاوها كه‌ مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل". 

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure