بەغدا زیاتر لەملیارێک دۆلار قەرزاری کەرکوکە

هەواڵ / کوردستان :: 05/04/2019‌ :: 467‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

حکومەتی عێراق بەبڕی زیاتر لەملیارێک دۆلار قەرزاری کەرکوک-ە و پارەی کەڵەکەبووی پترۆدۆلاری چەند ساڵێک پێش ئێستای شارەکەیە.


ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە دواڕۆژی وت: "کەرکوک پارەیەکی زۆری لەلای بەغدا-یه‌، چونکە لەدوای دەستپێکردنی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە بوونە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی بودجەی بۆ شارەکە رەوانە نەکردووە".

وتیشی: "زیاتر لە ملیار و نیوێک تەنها پارەی پترۆدۆلار شایستەی کەرکوکی لایە کە لەبڕی هەناردەی نەوتی شارەکە رەوانەى نەکردووە، ئەمە جگە لەشایستەی پەرەپێدانی هەرێمایەتی".

لەدوای ساڵی 2014 وە بەغدا بەبیانوی قەیرانی دارایی بودجەی کەرکوکی لەپەرەپێدانی هەرێمایەتی و پترۆدۆلار بڕی، بۆ ئەمساڵیش لەبودجەی عێراق-دا زیاتر لە 340 ملیار دیناری تەرخانکردووە کە 200 ملیاری بۆ چارەسەری هەژاریە.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure