40 هه‌زار هاوڵاتی ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 05/04/2019‌ :: 2587‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، سامان قوبادى


سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوودا نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ ئه‌روروپا-وه‌ ره‌وانه‌ى عێراق كراونه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: "به‌شێكیان به‌هۆكارى جیاواز كۆتاییان به‌ ژیانى خۆیان هێناوه‌".


ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌مساڵدا 40 هه‌زار په‌نابه‌ر كه‌ هاوڵاتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-ن له‌ وڵاتانى ئه‌وروپاوه‌ ره‌وانه‌ى عێراق بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانن كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا-وه‌ كه‌یسه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌". 

سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌ماوه‌ى 14 ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ 7 هه‌زار هاوڵاتى له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا-وه‌ نێردراونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ش كۆتاییان به‌ ژیانى خۆیان هێناوه‌".  
 
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure