دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ئهمساڵَ ده‌ستپێبكات و فه‌رمانبه‌رانى چوار وه‌زاره‌ت مووچه وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارایی وئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به دواڕۆژى وت " هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كاته‌وه و یه‌كه‌م شوێن كه مووچه ده‌گرێت له رۆژى یه‌ك شه‌ممه 7ى نیساندا دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن "
وتیشى:" رۆژى دوو شه‌ممه 8ى نیسان هه‌ردوو یه‌كه‌ى حه‌فتاو هه‌شتا مووچه وه‌رده‌گرن".
رۆژى سێشه‌ممه 9ى نیسان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پشوى فه‌رمییه دابه‌شكردنى مووچه راده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه رۆژى چوار شه‌ممه‌ى داهاتوو 10ى نیسان مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش 11ى نیسان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێن.
پێداچوونه‌وه :هـ.ق