رێوشوێن بۆ قەدەغەکردنی یارییە ئه‌لیكترۆنییه‌كان لەعێراق ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 05/04/2019‌ :: 1024‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی راسپارد تاوتوێی بڕیاری قەدەغەکردنی یارییە ئەلەکترۆنیە "زیانبەخشەکان" بکەن.


بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەسەن کەریم کەعبی، جێگیری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کەعبی لیژنەکانی یاسایی و رۆشنبیری و خزمەتگوزاری و ئاسایش و بەرگری راسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان تاوتوێی بابەتی ئەو زیانانە بکەن لە ئەنجامی هەندێک یاری ئەلیکترۆنی کەوتوونەتەوە.

کەعبی لیژنەکانی راسپاردووە، داڕشتنەوەی بڕیارێکی پەرلەمانی بگرنە ئەستۆ بۆ قەدەغەکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشانە لە عێراق.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی جەختیشیکردووەتەوە: هەندێک یاری زیانی بە زۆرێک لە گەنجان گەیاندووە، کاتی زۆری لێ بردوون، لە کار و رۆشنبیری و کەلتوری خۆیانی دورخستونەتەوە و بوونەتە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری زۆرێک لە خێزانە عێراقییەکان.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure