رۆژه‌كانى كۆتایی داعش له‌ زارى رفێنراوێكى ئێزدیه‌وه‌

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2659‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


 شه‌ڕ  له‌ ناوچه‌ى باغۆزى سوریا نزیك  ده‌بووه‌وه‌، چه‌كدارانى داعش ترس دایگرتبوون، ئه‌وان ده‌یانزانى كۆتایی دوایین حه‌شاره‌گه‌یان نزیك بووه‌ته‌وه‌، رفێنراوازى ئێ.دیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش به‌و دۆخه‌ دڵخۆش بوون كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ وردى چاودێرى هه‌ڵسوكه‌تى چه‌كدارانى ئه‌و گروپه‌یان ده‌كرد ده‌یانزانى ساتى ئازاد بونیان نزیكه‌.

 "چه‌كدارانى داعش به‌ ده‌م هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نه‌كه‌وه‌ دووبه‌دوو به‌ دزى به‌رپرسه‌كانیانه‌وه‌ به‌ چڕپه‌ مشتومڕیان ده‌كرد، یه‌كێكیان به‌وى ترى وت له‌م شه‌ڕه‌دا به‌ره‌و دۆڕان ده‌چین" یه‌كێك له‌ كچه‌ ئێزدیه‌ دیله‌كانى ده‌ستى داعش به‌م شێوه‌یه‌ چیرۆكى كۆتا رۆژه‌كانى داعشی بۆ دواڕۆژ گێڕایه‌وه‌.
     
سه‌لوا قاسم یه‌كێكه‌ له‌و كچه‌ ئێزدیانه‌ى كه‌ داعش له‌ ساڵى 2014 له‌ شنگال رفاندى و له‌پاش هێرشی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بۆ سه‌ر باغۆز رزگاركرا.
 ئه‌و به‌ دواڕۆژى وت"داعش تا دواین ساته‌كانى شه‌ڕى باغۆز پێیان وابوو كه‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

سه‌لوا ده‌ڵێت:" شه‌وێكیان هه‌سه‌ده‌ هێرشه‌كانى بۆسه‌ر باغۆز توند كردبوو كه‌ ڕۆژ بووه‌وه‌ زانیمان داعش سێ چه‌كدارى خۆی كۆشتووه‌ كه‌ هه‌وڵیاندبوو خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ بكه‌ن".

 كۆتایی مانگى  ئازارى رابردوو هه‌سه‌ده‌ به‌ هاوكارى هاوپه‌یمانان توانى باغۆز وه‌ك دوایین حه‌شارگه‌ى داعش كۆنتڕۆڵ بكات كه‌ به‌ر له‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ست بكه‌ن. 

  له‌ كاتى چاوه‌ڕوانى ئه‌و شه‌ڕه‌دا داعش چاره‌یه‌كى واى به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مابوو بۆ ده‌رباز بوون  

سه‌لوا ده‌ڵێت:"كاتك ئێمه‌ له‌ باغۆز بووین من له‌گه‌ڵ خێزانێكی داعش بووم، هه‌موو رۆژێك داعشه‌كان له‌ ماڵی ئێمه‌ كۆده‌بوونه‌وه‌ به‌یه‌كتریان ده‌وت هه‌ركه‌سێك رابكات پێویسته‌ یه‌كسه‌ر بكوژرێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه‌ حه‌زیان له‌شه‌ڕ نه‌ده‌كرد ده‌رفه‌تیان نه‌بوو رابكه‌ن".

 ئه‌و كچه‌ ئێزدییه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌ رۆژه‌كانی كۆتایی داعش له‌ باغۆز ده‌كات چه‌كداره‌كانیان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ى ئه‌وان كۆبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌میرێكی داعش كه‌ مسری بووه‌ به‌ ناوی ئه‌بۆ موجاهید به‌ چه‌كداره‌كانى وتووه‌: "ئێمه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ر‌كه‌وتوونه‌بووین هه‌ر كه‌سێك ئازاده‌ خۆی راده‌ستی كافره‌كان بكات یان جیهاد بكات، خودا حه‌زی له‌ موجاهیده‌كانه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا سه‌رده‌كه‌وین".
 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure