نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 04/04/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 1ی نیسانی 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیر بوو به‌های تمه‌نى ئێرانی گۆڕانكارى به‌سه‌ردانه‌هات و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 75 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هه‌مان نرخ بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.320.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.320.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.340.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 562 لیره‌.
- دوێـنێ چوارشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 560 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure