زیاتر لە 32 تەن شوتی بۆ ئێران گه‌ڕێنرایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/04/2019‌ :: 1066‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

بەهۆی دەرنەچوون لەپشكنین، كاری گەڕانەوە بۆ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە شوتی خراپی ئێرانی بۆ وڵاتی سەرچاوە كرا، كە بڕەكەیان زیاتر لە (32) تەن بوو.


بەهێز لەتیف، لێپرسراوی كەرەنتینەی كشتوكاڵی باشماخ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ی نیسانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هاتنە ناو مەرزەكەمان كه‌ شوتیان لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە كردبوو و نموونەیان بۆ پشكنین لێوەرگیرا.

وتیشی: "دوای ئەوەی لە پشكنین دەرنەچوون، راستەوخۆ هەردوو بارەكە، كە یەكێكیان بڕی (10) تەن و 280 كیلۆگرام و ئۆتۆمبێلەكەی دیكه‌ش بڕەكەی (22) تەن و 480 كیلۆگرامى باركردبوو ره‌وانه‌ كرانه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشكرد: لەپێناوی پاراستنی گیان و سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان بەنووسراوی فه‌رمى بڕیاری پێویست لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی سەرچاوە، كە ئێرانه‌ درا.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure