ھۆشداری دەدرێت بە ھاوڵاتیان تا لە زێی بچوک دووربکەونەوە

هەواڵ / کوردستان :: 04/04/2019‌ :: 253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، تەقتەق


جارێکی تر بەھۆی بەردانەوەی بەنداوی دوکان ئاستی ئاوی زێی بچوک بەرزدەبێتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەقیش داوا له‌ ھاوڵاتیان ده‌كات لەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە دووربكه‌ونه‌وه‌.

عومه‌ر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى نیسانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمڕۆ جارێکی تر بەشێک لە ئاوی بەنداوی دوکان کە زیاترە لە ٧٠٠ مەترسێجایه‌ له‌ چركه‌یه‌ك بەردراوەتەوە، بەمزوانەش کاریگەرییەکانی لە سنورەکەمان دەردەکەوێت.

هاوكات ھۆشداری بە ھاوڵاتیاندا کە بۆ ئیشوکار یاخود ھەر مەبەستێکی دیكه‌ روونەکەنه‌ کەنار زێی بچوک، چونكه‌ مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی زیادبوونی زێی بچوک و بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین ژمارەیەکی زۆری حەوزی ماسی لەناوچوون لەگەڵ ئەوانیش زیانێکی گەورە بەر ناوچە کشتوکاڵی و گەشتیارییەکان کەوتووە.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure