زیاتر له‌ 551 ملیۆن دینار بۆ چاكسازیی چه‌ند رێگایه‌ك ته‌رخانده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/04/2019‌ :: 913‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى زیاتر له‌ 551 ملیۆن دینارى ته‌رخانكرد بۆ چاککردنەوەی رێگەی کۆیە- هەولێر و کۆیە- سلێمانی، له‌گه‌ڵ رێگەی هیزۆپ - سکتان.


بەپێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی كه‌ له‌ 3ى نیسان ده‌رچووه‌ و واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتووه‌: بڕیاردرا به‌ ته‌رخانكردنى بڕی 276 ملیۆن و 246 هەزار دینار بۆ چاککردنەوەی رێگەی (کۆیە - هەولێر و کۆیە - سلێمانی). 

هەروەها به‌پێى نوسراوێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڕی 275 ملیۆن و 319 هەزار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ چاككرنى رێگەی هیزۆپ - سکتان.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ پارەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی کۆیە ته‌رخانده‌كرێت.

ئا: س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure