مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان تا ئه‌م رۆژە دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 69435‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ دوو هۆكاریی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ 5ی مانگه‌وه‌ بۆ 7ی مانگ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌  وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ده‌ڵێت: "ئه‌و دواكه‌وتنه‌ گاریگه‌رى نابێ له‌سه‌ر دواخستنی مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، تایبه‌ت بۆ دواڕۆ وتی: "ئه‌م دوو رۆژه‌ دواكه‌وتنه‌ی مووچه‌ هیچ كاریگه‌ری نابێ له‌سه‌ر دواخستنی مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌م مانگه‌ش تا به‌رواری 26ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت،به‌ خاننشینیی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیشه‌وه‌".

له‌باره‌ى هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2019، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌كرد:دوو هۆكار هه‌بووه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان لیستی مووچه‌یان به‌ لێبڕینی پێشینه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ كردبوو، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی دارایی داوای لێكردن، به‌ بێ لێبڕینه‌كان لیستی مووچه‌ ئاماده‌ی بكه‌ن، هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان مانگانه‌ له‌ 30 بۆ 1 مانگ 378 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ له‌ 3ی مانگ پاره‌ی ناردووه‌".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure