رای فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی هەمواری پڕۆژەیاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 03/04/2019‌ :: 837‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: دوای رێککەوتنی کۆتایی نێوان پارتی و یەکێتی، ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکێتی دەستمان واڵا کرا بۆ ئەوەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسایی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم.


بێگەرد تاڵەبانی، دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی پەرلەمان (ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2019) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "دوای رێککەوتنی کۆتایی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پرسی پارێزگای کەرکوک، وەکو فراکسیۆنی یەکێتی دەستمان واڵا کرا بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بکەین".

وتیشی: "پڕۆژە یاسایی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم خواستی یەکێتی و فراکسیۆنەکەی تێدا نەبووە، بەڵام لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئایندەدا خواستی یەکێتی دەخرێتەڕوو و دەگەیەنرێتە لیژنەی یاسایی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لە دانوستاندا دەبین تا خواستەکانمان لە پڕۆژە یاساکەدا جێگیردەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت".

جەختیشیکردەوە: لە روانگەی پابەندبوونی حیزبەکەمانەوە بە رێککەوتنەکەوە، بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان کرد و هیوادارین سەرجەم فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوئاهەنگ بین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure